بەشیر حەداد داوای ڕەوانەكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە كازمی دەكات
  2020-11-18       468       
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێكدا كە ئاراستەی مستەفا كازمی كردووە داوادەكات بەپێی ڕێككەوتنەكەی بەغداد و هەولێر موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات.

ئاوێنه‌: به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ‌نوسراوێكی فه‌رمیدا كە بە ژمارە 248 لە 16ی تشرینی دووەم ئاڕاسته‌ی مسته‌فا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراقی كردووە داواده‌كات، به‌پێی ڕێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، موچه‌ و شایستە داراییه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات كه‌ بڕه‌كه‌ی 320 ملیار دیناره‌ و لە ئەستۆی حكومەتی ناوەندە.

بەشیر حەداد دەشڵێت، تائێستا موچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابەشنەكراوە سەرەڕای ئەوەی دەبوو چەند هەفتەیەك بەر لە پەسەندكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی بنێردرایە‌.

لە بەشێكی دیكەی نوسراوەكەیدا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران داواشدەكات، شایسته‌ی دارایی جوتیارانی كوردستان بۆ ساڵانی (2014-2015-2016) ڕه‌وانه‌ بكات كه‌ زیانی گه‌وره‌ی به‌ جوتیاران و پێشكه‌وتنی كشتوكاڵی به‌گشتی گه‌یاندوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×