لە توركیا 116 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-11-18       454       

وەزارەتی تەندروستی توركیا ئاشكرایكرد، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، چوار هەزارو 215 كەسی دیكەی توشی كۆرۆنا بون و 116 توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە ماوه‌ی ٢٤ سەعاتى رابردودا، ١٥٨ هەزار و ٨١١ پشكنينى کۆرۆنا ئەنجامدراون و دەرەنجام چوار هەزار و ٢١٥ حاڵەتى نوێى توشبون و ١١٦ گيانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆماركراون.

هەر بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی توركیا لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزار و ٥٩٢ توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو  كۆى گشتيى ئەو توشبوانەى كە چاكبونەتەوە گەیشتۆتە ٣٦١ هەزار و ٦٥٥ کەس.

بەپێی ئامارەكە، تاوەكو ئێستا لە توركیا ٤٢٥ هەزار و ٦٢٨ كەس توشی كۆرۆنا بون و ١١ هەزار و ٨٢٠ توشبو گیانیان لەدەستداوەو ئەو توشوانەی لە ئێستادا دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٧٤٢ نەخۆشن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×