هۆشیار زێباری: دەبێت عێراق خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە بكات
  2020-11-19       1136       

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی ئاماژە بەوە دەکات هێرشە موشەكییەكەی دوو شەو لەمەوبەری سەر ناوچەی سەوز لەبەغداو باڵیۆزخانەی ئەمریكا هەڕەشەیەكی راستەقینەیە، ئەو دەڵێت "دەبێت عیراق خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە بكات".

 

ئاوێنە: هۆسیار زێباری لەهەژماری تایبەتیی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی "لە ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی‌و ئەبومەهدی موهەندیس كە لە 3ـی كانونی دوەمی 2019 دا كوژران، ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی خراپتر هەیە، دەبێت حکومەتی عێراق خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە بكات".

شەوی سێشەممەی رابردو، حەوت موشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا کرا، لەو هێرشەدا منداڵێك كوژراو 5 كەسی دیكەش بریندار بون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×