لێدوانی نوێی وەزیری بەرگری ئەمریكا دەربارەی كشاندنەوەی هێزەكانیان لە عێراق
  2020-11-19       953       

وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت رایگەیاند، پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق و ئەفغانستان کێشیەکی مەترسیدارە، بەڵام سوپای وڵاتەکەی هیچ کات "دودڵ نیە" لە وەڵامدانەوەی گروپە توندڕەوەکان ئەگەر بیانەوێت شکست بە پرۆسەکە بهێنن.

ئاوێنە: بەگوێرەی هەواڵێكی كەناڵی "ئەلحوڕە" کریستۆفەر میلەر وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت رایگەیاندوە"هەر لایەنێک بیەوێت لە ئیرادەمان کەمبکاتەوە یان شکست بە هەوڵەکانمان بدات، هیچ دودڵنابین لە وەڵامدانەوەی و شکستهێنان بە هەڕەشەکانیان".

پێشتر یەنس ستۆڵتنبێرگ سەرۆکی پەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" بە ئاشکرا رەخنەی لەهەنگاوەکەی ئەمریکا گرت لە کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان و هۆشداریدا لەوەی ئەو وڵاتە "جارێکی تر ببێتەوە بە پەناگەی رێکخراوە تیرۆرستیە نێودەوڵەتییەکان".

پاش دەستبەکاربوونی وەک وەزیری بەرگری ئەمریکا بە وەکالەت، کریستۆفەر میلەر لەیەکەم لێدوانیدا رایگەیاند، لە ١٥ ی کانونی دوەمی داهاتو، ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کەمدەکرێنەوە بۆ نزیکەی دو هەزار و ٥٠٠ سەرباز کە لە ئێستادا سێ هەزار سەربازن. هاوکات ژمارەی ئەو سەربازانەی لە ئەفغانستان دەمێننەوە دو هەزار و ٥٠٠ سەربازدەبن کە لە ئێستادا چوار هەزار و ٥٠٠ سەربازن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×