خەزعەلی باس لە مەترسی هەڕەشەی سەربازیی توركیا دەكاو باڵیۆزی ئەو وڵاتەش وەڵام دەداتەوە
  2020-11-20       1381       

باڵیۆزی توركیا لە بەغدا، ئەمڕۆ هەینی، رەتیكردەوە كە وڵاتەكەی هیچ نیازێكی داگیركاری لە خاكی عێراقدا هەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی شەوی رابردو، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق رایگەیاند، هەڕەشەی سەربازیی توركیا لە هەڕەشەی سەربازیی ئەمریكا مەترسیدارترە.

ئاوێنە: شەوی رابردو، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی هەق، لەمیانی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند"پێموایە هەڕەشەی سەربازیی توركیا لەداهاتودا توندترو زیاترو مەترسیدار تر دەبێت لە هەڕەشەی سەربازیی ئەمریكا."

خەزلی عەلی وتوشیەتی"بەم دواییانە بونی سەربازیی توركیا لەچەند ناوچەیەك(ی عێراق) زیاتر بوە."

هەروەها جەختیشی كردبوەوە كە "لە قۆناغی داهاتودا ئەو ئاوازە ئەردۆغانییە عوسمانییە دەردەكەوێت كە داوای مافی توركیا لە باكوری عێراق دەكات."

ئەمڕۆ فاتح یڵدز، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند"بۆ ئەو عەقڵییەتەی كە پێی وایە توركیا چاوی بڕیوەتە خاكی عێراق، ئەو هەوڵانە لەڕێگەی ئەو بانگەشانەوە هیچ سودیان نییەو ئەو بانگەشانەش هیچ بنەمایەكیان نییەو ئێوە خۆتان دروستان كردون."

بەپێی قسەی باڵیۆزی توركیا ئەو بانگەشانە بۆ ئەوە دەكرێن "تاوەكو سەرنجەكە بخرێتە سەر توركیا لەبری ئەوانەی كە هەڕەشەی راستەقینەن بۆ سەر سەروەری و یەكپارچەیی خاكی عێراق."
 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×