2020-11-20   484     
باراك ئۆباما، سەرۆکی پێشوی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا سه‌باره‌ت بهرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوه ده‌ڵێت، سەرجەم پابەندبونەکانی بەدیموکراسییەت تەنیا لەئەگەری پاراستنی دەسەڵاتەکەی جێبەجێدەکات.
ئاوێنه: باراك ئۆباما کتێبی یادەوەری سەرۆکایەتییەکەی بەناوی "A Promised Land" واتە "خاکی بەڵێندراو" بەدو بەش بڵاوکردەوەو تێیدا بۆچون‌و تێڕوانینەکانی سەبارەت بەچەند سەرکردەیەکی جیهان بڵاوکردۆتەوە.
ئۆباما له‌باره‌ی رەجەب تەیب ئەردۆغانه‌وه دەڵێت، "بەگشتی دۆستایەتی دەنواندو وەڵامی داواکانی منی دەدایەوە، هەر کاتێك گوێم بۆ ئەردۆغان دەگرت کە قسەی دەکرد، پشتی دەچەماندەوەو دەنگی بەهێزو پچڕپچڕ بو، له‌كاتی هه‌ڵچوندا ده‌نگی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و سكاڵای جیاواز ده‌رده‌بڕێت، هەموو ئەوانە هەستێكی بەهێزیان پێدەدام کە پابەندبونی ئەو پیاوە بەدیموکراسییەتو سەروەری یاسا لەوانەیە تاوەکو رادەیەک بەردەوام بێت کە دەسەڵاتەکەی بپارێزێت".
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌ردۆغان هاوسۆزه له‌گه‌ڵ هه‌موو گروپه‌كانی ئیخوان موسلمین‌و بزوتنه‌وه‌ی حهماسو ده‌جه‌نگێت له‌پێناوی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین كه ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێی بۆ واشنتنو ته‌لئه‌بیب دروستكردووه.
سەرۆکی پێشوی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه له‌كتێبه‌كه‌یدا نوسیویه‌تی، به‌شێك له‌چاودێرانی سیاسی وایده‌بینن ئه‌ردۆغان نمونه‌یه‌ك له‌ئیسلامی میانڕه‌و مۆدێرن پێشكه‌شده‌كات كه ئه‌لته‌رناتیڤی رێكخراوه تۆقێنهرو پهڕگیرهكانه كه له‌ناوچه‌كه‌دا رۆڵیان هه‌یه.