ئەمریكا ماوەی بەخشینی عێراقی بۆ كڕینی غاز لە ئێران درێژكردەوە
  2020-11-21       154       

ئەمریكا ماوەی بەخشینی عێراقی بۆ هاوردەكردنی وزەی غازو كارەبا لە ئێران درێژكردەوە بەڵام ئەم جارە ماوەی درێژكردنەوەی كورتترەو تەنها بۆ 45 رۆژ درێژكراوەتەوە.

ئاوێنە: بەپێی رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریكی، وتەبێژێك بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە رایگەیاندوە، مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە، ماوەی بەخشینی عێراق بۆ هاوردەكردنی غازو كارە لە ئێرانەوە بۆ ماوەی 45 رۆژی دیكە درێژكردۆتەوە.

پێشتر چەند جارێك بە ماوەی درێژتر لەوانەی 120 رۆژو 90 رۆژ و 60 رۆژ، ئەمریكا عێراقی لە سزاكانی سەر ئێران بەخشیوە تا بتوانێت غاز و كارەبا لە ئێرانەوە هاوردەبكات، بەڵام ئەم جارە ماوەیەكی كەمتری داوەتە بەغدا.

وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەداوە كە درێژكردنەوەی ماوەكە بۆ ئەوەیە عێراق لەماوەیەكی كورتدا بتوانێت خۆی پێداویستییەكانی وزەی دابین بكات و هەنگاو بنێت بۆ كەمكردنەوەی پشت بەستنی بە وزەی ئێرانی.

 

زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×