كەشناسی هەرێم: سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت
  2020-11-21       467       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، باران بارین لە شارەكانی باشوری كوردستان بەردەوام دەبێت، بەڵام سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی هەندێك پەڵەهەور.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی: ئەمڕۆ شەممە، ئاسمانی پارێزگای سلێمانی هەوری و باراناوی دەبێت لە زۆربەی كاتەكانداو هەروەها هەندێكجار تاوەباران و هەورە تریشقەشی لەگەڵدایە.

بەپێی قسەی كەشناسی هەرێم، هەرچی ئاسمانی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و كەركوك، ئەمڕۆ، هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران و هەندێكجار هەورە تریشقەو تاوەبارانیش هەیە.

سەبارەت بە كەشی سبەی یەكشەممە، كەشناسی ئاماژەی بەوەداوە كە ئاسمانی سەرجەم پارێزگاكانی باشوری كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و هەروەها ئەگەری دروستبونی تەمێك سوك لە كاتەكانی بەیانی زودا هەیە.

هەروەها هێمای بۆ ئەوە كردوە كە ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمی تۆماركراو لە سلێمانی 11، لە كەركوك 14، لە هەولێر 14 و لە دهۆك 9 پلە بوە.

پێشبینیشی كردوە كە سبەی نزمترین پلەی گەرما لە سلێمانی 10، لە كەركوك 14، لە هەولێر 14 و لە دهۆك 10 پلە بێت.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×