بەرپرسێكی باڵای عێراقی: به‌مزوانه‌ كێشه‌ی موچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێم چاره‌سه‌رده‌بێت
  2020-11-21       490       

قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایدەگەیێنێت، هەردو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان. لەبارەی كێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیشەوە "دڵنیایی" دەدات کە چارەسەر دەبێت.

ئاوێنە: قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە "روداو" راگەیاند"ئێمە زۆر سورین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان بەغداو هەولێر، کاردەکەین بۆ چارەسەرکردنی هەمو کێشەو ناکۆکییەکان."

لەدوای تێپەڕاندنی یاسای قەرز لە پەرلەمانی عێراق، حکومەتی عێراق دو موچەی فەرمانبەرانی دابەشکرد، بەڵام هێشتا ئەو 320 ملیار دینارەی هەولێر و بەغدا لەسەری رێککەوتبون تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی گشتیی ساڵی 2021 بیداتە هەرێمی کوردستان، نەیناردوە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان موچەیان وەرنەگرتوە.

ئەعرەجی لەبارەی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان وتی"حکومەت دەیەوێت کێشەی موچە چارەسەربکات، بەدڵنیاییەوە فەرمانبەرانی کوردستان برای خۆشەویستی ئێمەن، هیچ جیاوازییەکیان نییە لەگەڵ فەرمانبەرانی بەغداو پارێزگاکانی دیکە، هەموان دڵنیادەکەینەوە پشتیوان بەخوا بەو نزیکانە ئەوە چارەسەر دەبێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×