عەتا سەراوی: هەست بەشەرمەزاری دەكەم كە ئەوە ژیانی خەڵكە لەسایەی حوكمڕانی حزبەكەمدا
  2020-11-21       2005       

عەتا سەراوی، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لە رۆژی شەهیدی حزبەكەیدا رایگەیاند، لەم باردودۆخە ناھەموارە دارایی و ئەو ھەمو پاشەکشەكردنە سیاسییەدا بڵێی ئەوەندە قورس بێت نەتوانین داوای لێبوردنیش بکەین لەشکستی حوکمڕانیمان و دەشڵێت: بەندە داوای لێبوردن لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەھیدان ئەکەم بەش بەحاڵی خۆم ھەست بەشەرمەزاری ئەکەم کە ئەوە ژیان و گوزەرانی خەڵکە لەسایەی حکومڕانی حیزبەکەی خۆم.

ئاوێنە: عەتا سەراوی، ئەمڕۆ شەممە، لە پەیامێكدا بە بۆنەی رۆژی شەهیدی حزبەكەیەوە، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك وتویەتی"دوای نزیکەی ٢٨ ساڵ حکومڕانی زۆر بەداخەوە ساڵ لەدوای ساڵ خۆزگەم بەپار من ھەرگیز لەبەرپرسیارێتی ڕاناکەم و خۆشم نادزمەوە بەڵام کاتێک دەبینم لەھیچ بوارێک نەمانتوانی وەک پێویست بین، دەپرسم لەم باردودۆخە ناھەموارە دارایی و ئەو ھەمو پاشەکشەكردنە سیاسییە تۆ بڵێیی جوامێری ئەوەشمان لەدەست دابێ داوای لێبوردن لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کەسوکاری شەھیدان و تێکۆشەرە ماندونەناسەکانی نیشتمان ئەوەندە قورس بێ نەتوانین داوای لێبوردنیش بکەین لەشکستی حوکمڕانیمان."

ئەوەشی خستۆتەڕو"بەندە... داوای لێبوردن لەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و کەسوكاری شەھیدان ئەکەم بەش بەحاڵی خۆم ھەست بەشەرمەزاری ئەکەم کە ئەوە ژیان و گوزەرانی خەڵکە لەسایەی حکومڕانی حیزبەکەی خۆم."

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی وتوشیەتی"زۆر بەداخەوە ئێمە شۆڕش و خەباتمان کرد بەڵام کەسانێک ھاتنە سەر حازری و کەسانی کاسەلێس و بەتاڵ لەھەمو ڕەوشتێکیان لەخۆیان کۆکردەوە کار وا بڕوا وا خەریکە ڕەنج بەخەسارو ئاگر لەخەرمانی خوێن و  فرمێسک و خەباتمان بەرئەدەن و ئەوەندەش بێوەفاو سپڵەو ناجوامێرن پێشیان بکرێ ڕەنگە ھەقی ژیانێکی ئاساییمان پێ ڕەوا نەبینن."

لەگەڵ ئەوەش وتویەتی"بەڵام خەیاڵیان خاوە دڵنیابن ڕۆژی حسابیان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ نزیک ئەبێتەوەو ئەو ڕۆژە زۆر نزیکە لەقەفەسی دادگایی گەل خۆیان ببیننەوە ئەگەر بەر توڕەیی و غەزەبی گەل نەکەون و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نەھێڵن بگەنە دادگاش."

 

٢١-١١ڕۆژیی شەھید ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×