بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن
و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، رەوانەکردنی ١٥٠ سەرباز لەلایەن ھۆڵەندا
بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ دو مەبەستە، ئەوانیش مەشق و راھێنان بەھێزی پێشمەرگە و ھاوکاریکردنی
وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاکسازی.
ئاوێنە: ئەوەش
لەكاتێكدایە كە وەزارەتی
بەرگری ھۆڵەندا لە راگەیندراوێکدا باسی لەوە کردوە، کە ١٥٠سەربازی دیکە رەوانەی ھەرێمی
کوردستان دەکەن كە ئەركیان پاراستنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەبێت.
لیوا بابەکر فەقێ،
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ
ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی"وڵاتی ھۆڵەندا ١٥٠ سەرباز رەوانەی
ھەرێمی کوردستان دەکات، ئێستاش وڵاتی ھۆڵەندا لەگەڵ ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەڵمانیا،
بەردەوامن لە ھاوکاریکردنی ھێزی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاکسازی".
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن
و رۆشنبیری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وتیشی"ھاتنی ئەو١٥٠ سەربازەی
کە بڕیارە ھۆڵەندا رەوانەی ھەرێمی کوردستانی بکات، بۆ دو مەبەستە، ئەوانیش ھاوکاریکردنی
وەزارەتی پێشمەرگە لە پڕۆسەی چاکسازی و ئەنجامدانی مەشق و راھێنان بە ھێزی پێشمەرگە".
بڕیاردان لەبارەی
ناردنی ئەو سەربازە هۆڵەندییانە بۆ هەرێمی کوردستان دوای ئەوە دێت؛ رۆژی 9-11-2020
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری لاهای لەگەڵ مارک روتە، سەرۆک
وەزیرانی هۆڵەندا کۆبوەوە.