گۆڕان داوادەكات بەر لە كۆبونەوەی سێ قۆڵی سێ لیژنە دروست بكرێن
  2020-11-21       291       

عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، دەبێت بەر لە كۆبونەوەی سێ قوڵی پارتی و یەكێتی و گۆڕان، سێ لیژنەی ئامادەكاری دروست بكرێن تا كۆبونەوە سەركەوتو بێت.

ئاوێنە: عەدنان عوسمان، ئەمڕۆ شەممە لە تویتێكدا رایگەیاند"پێش دانیشتنی سێ قۆڵی پارتی، یەکێتی،گۆڕان (گەر بکرێ)، دەبێ سێ لیژنەی ئامادەکاری دروست بکرێت: لیژنەی داهات و ئابوری و پەیوەندی لەگەڵ بەغدا، لیژنەی حوکمڕانی و کارنامەی حکومەت، لیژنەی لامەرکەزی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان."

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان پێی وایە بەو جۆرە "کۆبونەوەکە سەرکەوتو و بەرهەمدار ئەبێت."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×