مەسرور بارزانی بەشداری لە كۆنفرانسی "ئابوریی هەرێمی كوردستان دوای كۆرۆنا" دەكات
  2020-11-21       404       

کۆنفرانسی "ئابوریی هەرێمی کوردستان دوای کۆرۆنا" لەلایەن ژورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکاوە رێکدەخرێت و بڕیارە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمیش بەشداری لە كۆنفرانسەكەدا بكات.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێکی یەکێتیی ژورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەمەریکا؛ کۆنفرانسەکە لە رۆژانی 23 و 24ـی 11-2020 بە شێوەی ئۆنڵاین بە بەشداری بەرپرسانی باڵای ئەمەریکاو هەرێمی کوردستان و ئەو کۆمپانیا ئەمەریکیانەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان دەکەن، رێکدەخرێت.

لە کۆنفرانسەکەدا تاوتوێی: چۆنییەتی پەرەپێدانی گەشەی ئابوری لە هەرێمی کوردستان، هەلی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، گرنگیپێدان بە ئاسایشی خۆراک، ئاییندەی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و عێراق لە بواری وزە دەکرێت.

بەگوێرەی راگەیاندراوێکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا، تێبینی و خواستی بەشداربوان تۆمار دەکات و، بەشداری لە گفتوگۆکاندا دەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×