ئێران قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ راده‌گه‌یه‌نێت
  2020-11-21       163       
له‌ ئێران ١٢ هه‌زار و ٩٣١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا، حكومه‌تیش بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاند.

ئاوێنه‌:  وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، له‌ ٢٤ سه‌عاتی رابردوودا له‌ ئێران ١٢ هه‌زار و ٩٣١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوه‌ و ٤٣١ توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران گه‌یشتۆته‌ ٨٤١ هه‌زار و ٣٠٨ توشبوو، ٤٤ هه‌زار و ٣٢٧ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، تائێستاش ٥٩٦ هه‌زار و ١٣٦ تووشبووی كۆرۆنا له‌ ئێران چاكبوونه‌ته‌وه‌، ٥ هه‌زار و ٧٧٨ تووشبووش ته‌ندروستییان ناجێگیره‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومه‌تی ئێران بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و بڕیاره‌ش ئێران دابه‌شكراوه‌ بۆ ٣ ناوچه‌ی جیاواز و به‌پێی رێژه‌ی توشبووان ناوچه‌كان دیاریكراون، رۆیشتن بۆ ئه‌و شارانه‌ی له‌ ناوچه‌ی سوردان سزاكه‌ی یه‌ك ملیۆن تمه‌نه‌، كاروباره‌كانیش دابه‌شكراون به‌سه‌ر چوار خشته‌دا و له‌ شاره‌ سووره‌كاندا ته‌نها كاروباری خشته‌ی یه‌ك كه‌ به‌ كاروباری پێویست ناوبراون مۆڵه‌تی كاركردنیان هه‌یه‌، حكومه‌تی ئێران راشیگه‌یاندوه‌، دوای دوو هه‌فته‌ پێداچونه‌وه‌ به‌و بڕیاره‌دا ده‌كه‌ن و ئاڵوگۆڕی تێدا ده‌كه‌ن.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×