دابەشكردنی نەوت لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەست پێدەكات
  2020-11-21       432       
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە دابەشكردنی بەشە نەوتی ماڵان لە سنوری ناو شاری سلێمانی دابەشكردنی نەوت لە سنوری مەڵبەندی دوو بەردەوامە و ڕۆژی سێشەممە نەوت لە سنوری شارەدێی چوارقوڕنە دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئەو بڕە نەوتەی دەگاتە دەستیان لە خەزانەكان كۆدەكرێتەوە تا برەكەی زۆر دەبێت و دواتر دابەشی دەكەن .

وتیشی ،” لە ئێستادا دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی دوو دابەشدەكرێت و دوای تەواو بوونی ئەو مەڵبەندە دابەشكردن لە مەڵبەندی سێ بەردەوامی دەبێت”.

ڕاشیگەیاند، دابەشكردنی نەوتی سپی ماڵان ڕۆژی سێشەممە 24-11-2020 لە سنوری شارەدێی چوارقوڕنە دابەش دەكرێت .
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×