ئەو كچەی لەدهۆك هەوڵدرا دەستدرێژی سێكسی بكرێتەسەر ده‌یه‌وێت له‌ زیندان پەرەگرافێك بنوسێت
  2020-11-21       2213       

سۆلینا ئێڤێ، كچە هونەرمەند و چالاكوانی مەدەنی شاری دهۆك كە بەوتەی خۆی لەڕێكخراوێكی ژنان هەوڵدرابوو دەستدرێژی سێكسی بكرێتەسەر و پاشان لەلایەن دادگاوە سزا دراوە دەڵێت، كە چووە زیندان پەرەگرافێك دەنووسێت.

ئاوێنه‌:  سۆلینا ئێڤێ، كچە هونەرمەند و چالاكوانی مەدەنی شاری دهۆك لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی "ئەو ڕۆژە كە دەڕۆم بۆ زیندان، چەند پەرتوكێكی مێژوویی كوردی لەگەڵ خۆم دەبەم، بەدەستی خۆم لەناو لاپەرەكانی دەنووسم: (كچێكی كورد لەسەر پاراستنی شەرەفی خۆی زیندانی كراوە)".

پێشتر سولینا ئێڤێ، كچە هونەرمەند و چالاكوانی شاری دهۆك راگەیاندبوو، كاتێك لە خوێندن تەواو بووە لە ساڵی 2018 بە دوای كارێكدا گەڕاوە، دەستبەجێ سیڤی خۆی پێشكەشی رێكخراوێكی ژنان لەشاری دهۆك كردووە، بەڵام "بەداخەوە لەو رێكخراوەی ژنان كەسێك هەوڵیدا دەستدرێژی سێكسی بكاتەسەرم، توانیم بەرگری لە خۆم بكەم و خۆم لە دەستیان ئازاد بكەم و بۆ ماوەی 15 رۆژ ئەو كەسە لە نەخۆشخانە خەوێنرا و دوای ساڵێك هەردوكمان سكاڵامان تۆماركرد و سەرەڕای هەوڵدان بۆ دەستدرێژیكردنە سەرم، دوای ساڵێكی دیكە شەش مانگ بڕیاری زیندانیكردنیشم بۆ دەرچووە، لەبەرئەوەی ئەو كەسە، كەسێكی دەستڕۆیشتووی شاری دهۆكە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×