2020-11-21   2006     
بەهۆی لێدوان و چاوپێکەوتنە رۆژنامەوانییەکان و کتێبی (لەبری بیرەوەری)، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا مەلا بەختیاری له ئه‌ندامێتی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی سڕكرد، بۆ ماوەی سێ مانگ.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا، هۆشداری دراوەتە تیمی یەکێتی لەحکومەت کە پێویستە لەپرسە چارەنوسازەکاندا لەچوارچێوەی بڕیار و راسپاردەی کۆبونەوەکانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتیدا مامەڵەبکەن.
هه‌روه‌ها سەرەنجڕاكێشان بۆ هەریەكە لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان دەركراوه، ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره بۆ قوباد تاڵه‌بانی و رێواز فایه‌ق دوای ئه‌وه دێت كه له 17ی ئه‌م مانگه‌دا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمیان كرد، هه‌رچه‌نده یه‌كێتی داوای دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە قەڵاچوان بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکی حزبەکە کۆبونەوە و لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا ساڵڕۆژی شەهیدانی یەکێتی کرایەوە، کە 45 ساڵ بەر لەمڕۆ سێ سەرکردەی حزبەکە کە پێکهاتون لە هەریەکە لە شیهاب شێخ نوری، ئەنوەر زۆراب، جەعفەر عەبدولواحید، كە لە زیندانی بەعسیەكاندا بون و چونە بەردەم پەتی سێدارە.