کەشناسی هەرێم بڕى بارانبارینی ٢٤ کاتژمێرى رابردووی بڵاوکردەوە
  2020-11-21       973       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە، کە زۆرترین بڕی بارانبارین لە پێنجوێن بووە بە بڕی ٢.٢٢ ملیمەتر.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا زۆرترین رێژەی بارانبارین لە قەزاى پێنجوێن بووە بە بڕی ٢.٢٢ ملیمەتر و کەمترین بڕیش لە کەرکوک و بەشێوەى دڵۆپ دڵۆپ بووە.

هاوکات، بڕى بارانبارین لە سەنتەری شارەکاندا بەم شێوەیەبووە، لە هەولێر ٨.٠ ملیمەتر و لە سلێمانى ٤.٥ و لە دهۆک ٤.٠ ملیمەتر و لە کەرکوک بە شێوەى دڵۆپ دڵۆپ و لە هەڵەبجە ٤.٣ ملیمەتر باران باریوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە، کەشناسی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رێژەی بارانبارین بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بارانی بەخوڕ دەستپێدەکات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×