لە قەزای بێجی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیدا تەقیه‌وه‌
  2020-11-21       414       
کەمێک پێش ئێستا لە قەزای بێجی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیدا تەقیوەتەوە و پاش گەیشتنی هێزەئەمنییەکان چەکدارانی داعش دەستڕێژی گولەیان کردووە و شەش ئەندامی هێزەئەمنییەکان کوژراون.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، سەرەتا بۆمبێک بە ئۆتۆمبیلێکی مەدەنیدا تەقیوەتەوە و دوو کەس کوژراون، پاش گەیشتنی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی زانراوە کە کردەوەکە کەمینە و تەقە لە هێزەئەمنییەکان کراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە هێرشەکەدا چوار ئەندامی حەشدی شەعبی و دوو ئەندامی پۆلیس و دوو کەسی مەدەنی کوژراون.

تا ئێستا داعش بەرپرسیارێتی کردەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×