بەشێک لە فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی مانگرتن لەکارەکانیان رادەگەیەنن
  2020-11-22       521       
بەشێک لە فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر دواکەوتنی مووچە و دۆخی خراپی گوزەرانی فەرامانبەران، مانگرتنیان لەکارەکانیان راگەیاند.

ئاوێنە: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دادگای سلێمانی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە بەشێک لە فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر دواکەوتنی مووچەکانیان و خراپی دۆخی گوزەرانیان گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر داوای بەرپرسانی کارگێڕی و دوای گەیاندنی ناڕەزاییەکان، لە ئێستادا گردبوونەوەکە کۆتایی هاتوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×