وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: هێزەكانمان بۆ پارێزگاری لە كابینەكەی كازمی لە عێراقن
  2020-11-22       351       
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئەمڕۆ رایگەیاند ئیدارەی ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەكەدا.

ئاوێنە: مایك پۆمپێیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كەناڵی العربیە وتی: ئەمریكا هاوپەیمانیەكی پێكهێناوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران لە چوارچێوەی ستراتیژی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ رێگرتن لە ئێران لە تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە.

وتیشی: ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە بەرگری لە بەرژەوەندییەكانی و هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە.

لە بارەی رەوشی عێراقەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت: واشنتن كار دەكات بۆ جێگیركردنی سەقامگیری و عێراقییەكان خواستی خۆیان نیشانداوە كە نایانەوێت لەژێر هەژموونی ئێراندا بن.

رونیشیكردەوە هێزە ئەمریكییەكان لە خاكی عێراق بۆ پشتیوانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی هەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×