ڤیدیۆ..لە سلێمانی چەند کەسێک هێرشدەکەنە سەر خاوەن چێشتخانەیەک
  2020-11-22       1073       

خاوەن چێشتخانەیەك لە سلێمانی دەڵێت: ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتاوەتەسەری، داوا لە یەكێتی دەكات بەهانایەوە بچێت.

ئاوێنە: ئەو خاوەن چێشتخانەیە لە گەڕەكی عەقاری چێشتخانەیەكی هەیە بەناوی "وەستا كامەران"، بەپێی قسەی خۆی ناكۆكی لەنێوان ئەو و خاوەن شوێنەكەی دروستبوە‌و خاوەن شوێنەكەی كەسانی بەرپرسی لە پشتە.

بەگوێرەی سایتی درەو میدیا، خاوەنی شوێنەكە كە ناوی (زانای كەمالی حەكیم ئاغایە) دەڵێ ئەوەی رویداوە كێشەیەكی بچوك بوە لەنێوان خاوەن موڵكێك‌و كرێچییەكدا‌و وەستا كامەران زیاتر لە حەوت مانگ كرێی بەوان نەداوە‌و سەرباری ئەوە داوای بڕێك پارەی لە خاوەن موڵكەكە كردوە‌و ئەو پارەیەشیان پێداوە.

بەپێی قسەی خاوەن موڵكەكە، خاوەن موڵك‌و كرێچییەكە رێككەوتنیان كردوە، بەڵام كرێچییەكە سكاڵای لەسەر خاوەن موڵكەكە كردوە‌و بەوهۆیەوە پۆلیس دەستگیری كردوە.

نوێنەری خاوەن موڵكەكە دەڵێ: ئەم كێشەیە هیچ پەیوەندییەكی بەبەرپرسانی یەكێتییەوە نییە‌و ئەوان ئاگاداری ئەو هێزە نین كە هێرشیان كردوەتە سەر وەستا كامەران.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×