ئەڵمانیا 10 ملیۆن یۆرۆ دەداتە عێراق
  2020-11-23       488       

نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بانكی پەرەپێدانی حكوومەتی ئەڵمانیا رێكەوتننامەیێكیان واژۆ کردووە بۆ پێدانی 10 ملیۆن یۆرۆ بۆ پیشتوانیكرن لە هەوڵەكانی عێراق بۆ بەدەنگەوەچونى قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاوێنه‌: نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، "بانكی پەرەپێدانی حكوومەتی ئەڵمانیا و بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و بە هاوبەشی لەگەڵ حكوومەتی عێراق، رێكەوتننامەیێكیان واژۆ كرد بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ، بۆ پیشتوانی كرن لە هەوڵەكانی عێراق بۆ بەدەنگەوەچوونى قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا".

ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو كۆمەكیە داراییە لەلایەن وەزارەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ هەماهەنگی ئابووری و پەرەپێدانەوە پێشكەش كراوە، ئەوەش لە ڕێی بانكی پەرەپێدانی ئەڵمانیاوە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا حكوومەتی ئەڵمانیا پیشتوانكارێكی بەردەوام بووە بۆ كار و چاڵاكیەكانی بەرنامەی نەتەوە یەگرتووەكان لە عێراقدا و بۆ ئەم مەبەستەش تاوەكوو ئێستا زیاتر لە 300 ملیۆن یۆرۆ لەڕێگەی بانكی پەرەپێدانی حكوومەتی ئەڵمانیاوە خستوەتە گەڕ.

لەگەڵ ئەوەشدا حكوومەتی ئەڵمانیا پیشتوانیی عێراق دەكات لە هەوڵەكانی بۆ چارەسەركردنی دەستبەجێ و بە مەودایێكی مام ناوەند بۆ ئەو دەرئەنجام و ئاكامانەی كە بەهۆی ئەم پەتایەوە دروست بوون و بۆ ئەم مەبەستەش شێوازیكی فریاگوزاری پێكهێناوە كە لە ڕێگەیەوە كۆمەكی دارایی پێشكەش دەكرێت و ئەم كۆمەكیەی ئێستاش لەم ڕێگەیەوە بۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان دابین كراوە.

بەخشینی ئەم كۆمەكیە دەبێتە هۆی ئەوەی كە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان هەوڵەكانی بۆ بەدەمەوەچوون بۆ قەیرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا فراوانتر بكات لە 15 پارێزگادا، بەمەش، ئەڵمانیا دەبێتە دەیەم هاوبەش كە بەشداربێت لەم هەوڵانەدا و كۆی كۆمەكیەكانیش بەرزدەكاتەوە بۆ نزیكەی 38.9 ملیۆن دۆلار.

ڕێوشوێنەكانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، بریتین لە زیادكردنی توانای شیكارى تاقیگەكان و دابین كردنی كەلوپەلی خۆپارێزی بۆ كارمەندانی تەندروستی و ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن بۆ ستراتجیەكانی چاكبوونەوە پاش پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×