ئێران.. 12 هه‌زار و 460 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون
  2020-11-23       381       
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوودا 12 هه‌زار و 460 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و 453 تووشبووش مردوون.

د. سیما سادات لاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆنا تا ئێستا 866 هه‌زار و 821 كه‌س له‌ ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 45 هه‌زار و 225 تووشبوو مردوون و 610 هه‌زار و 406 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: 5812 تووشبووش له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×