سەرۆكایەتی كۆمار رونكردنەوە لەسەر یەكێك لە راوێژكارەكانی دەدات
  2020-11-23       663       

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رەتیدەكاتەوە كە یەكێك لە راوێژكارەكانی سەرۆك كۆمار هیچ پۆستێكی ئەمنی و سەربازیی لە كوردستان و سلێمانی هەبوبێت و دەشڵێت: یاساى عێراق رێگەنادات بەهیچ کەسێکى تێوەگلاوی تاوانەکانی بەعس کە پۆستى حکومى و پلەباڵاى هەبێت لە دامەزراوەکانى دەوڵەتى عێراق.

ئاوێنە: هانا قاسم لە نوسینگەی سەرۆک کومار، ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"لەهەندێک پەیجی سۆسیال میدیا هەواڵێکى ناڕاستى مەبەستدار بڵاوکراوەتەوە گوایە حاتەم عەبدولکەریم پێشتر بەڕیۆەبەرى ئەمنى سلێمانى بوەو ئێستا راوێژکارە لە سەرۆکایەتى کۆمار."

ئەوەشی خستۆتەڕو"حاتەم عەبدولکەریم عەلی، دەرچوى کۆلیژى سەربازى ساڵى ١٩٨٩یەو هەرگیز هیچ پۆستێکى ئەمنى و عەسکەری لە کوردستان و سلێمانى نەبوە. ئەمە وێڕاى ئەوەى یاساى عێراق رێگەنادات بەهیچ کەسێکى تێوەگلاوی تاوانەکانی بەعس کە پۆستى حکومى و پلەباڵاى هەبێت لە دامەزراوەکانى دەوڵەتى عێراق."

جەختیشی كردۆتەوە"سەرلەبەرى ئەو هەواڵەى بڵاوکراوەتەوە بەدرۆ دەخەینەوە ئەو هەواڵە دورە لەراستیەوەو تەنها ئامانجی پشتەوەى هەواڵەکە شێواندنى راى گشتى و بڵاوکردنەوەى بوختان و درۆیە."


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×