سەركردەیەكی داعش لە سلێمانی دەستگیركرا
  2020-11-23       1126       

لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە، ئاشكرایكرد، دەزگای دژە تیرۆری عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركردوە.

ئاوێنە: لیوا یەحیا رەسوڵ، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێك لەسەر بنەمای بونی زانیاری ورد و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی سلێمانی، دەزگای دژە تیرۆری عێراق توانیویانە تاوانبار (و. ف.) دەستگیربكەن كە یەكێك بوە لەسەركردەكانی داعش.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە دەزگای دژە تیرۆر لە داهاتودا وەشاندنی گورزی زیاتر لە داعش، رادەگەیەنێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×