عەلی حەمە ساڵح گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسێکی یەکێتی لەسەر قەباری قاچاغ لە باشماخ بڵاودەکاتەوە
  2020-11-24       1098       
عەلی حەمەساڵح رایدەگەیەنێت، لە ماوەی رابردودا باسی ئەوەیکردبو کە قەباری قاچاغی لە باشماخ 45 ملیۆن دۆلارە، "لەم رۆژانەدا بەرپرسێکی یەکێتی پەیوەندی پێوە کردم، بۆ سەلماندی ئەم ژمارەو وردەکاریە قاچاغیەکان لێرەدا گفتوگۆکە بڵاوی دەکەمەوە".

ئاوێنە: عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، "ھیوام وایە ئەوانەی باسی یاسا سەروەری دەکەن و دەڵێن، حوکمی مافیامان قبوڵ نیە قسەیەک لەسەر ئەمەش بکەن، لەماوەی رابردودا باسی ئەوەمکردبو کە قەباری قاچاغی لە باشماخ 45 ملیۆن دۆلارە، لەم رۆژانەدا بەرپرسێکی یەکێتی پەیوەندی پێوەکردم، بۆ سەلماندی ئەم ژمارەو وردەکاریە قاچاغیەکان لێرەدا گفتوگۆکە بڵاویدەکەمەوە، ئەو پرسی، عەلی لەم رۆژانەدا وتبوت، قەبارەی قاچاخی لە باشماخ 45 ملیۆنە، ئەم بڕە زۆر نیە، وەڵامم دایەوە، ئێوە لە من باشتر ئاگادارن، بەداخەوە بێدەنگن، بەڵێ 45 ملیۆن دۆلار واتە، چوار ھەزار و 500 دەفتەری مانگانە، حەزیشت کرد بۆتان دەسلمێنم، لەوەڵامدا وتی، پێمخۆشە بزانم".

ئاماژەی بەوەشکردوە،"پێموت، بە دو جۆر بۆتدەسەلمێنم، یەک، رۆژانە نزیکەی 300 کۆنتێنەر بە تەنسیق (قاچاخ) لە خەتی ئاسایش داخڵدەبێت، لە مانگێکدا 9 ھەزار دەکات، ھەندێک بارھەڵگر 4 ھەزار دۆلاری لێوەرگیراوە وەک کاھو و قەڕنابیت و فەرش، ھەشە 12 ھەزار دۆلارە وەک ھێلکە، دوگیش 30 ھەزار دۆلاربو، وادابنێ تێکڕا ھەر کۆنتێنەرێک 5 ھەزار دۆلارە، دەکاتە 45 ملیۆن دۆلاری مانگانە".

عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشکردوە، "ئێستا جگەرە بە تەواوی بەقاچاغ دێت، لە بازاڕی دۆلارەکە نوسینگەیان داناوەو نزیکەی 10 ملیۆن دۆلاریان دەستدەکەوێت، ھەر ئەو برادەرانەی جگەرە دەکەن موبایلی فڕۆکەخانەش لای ئەوانە، کە 25%‏ گومرگ دەدەن و 75% وەک ئێکسسوارات داخڵدەکەن، 25% گومرگ دەدەن".

عەلی حەمە ساڵح دەشڵێت، "ئۆتۆمبیل لای دو برادەی دەیکەیانە کە نووسینگەکەی لە عەقاریە، ھەر ئۆتۆمبیلێک قەدەغەو مۆدیل خوار و نایاسایی داخڵی دەکەن، برادەرێک 12 ڕانجڕۆڤەری مۆدیل خواری ھەبوو بە 12 دەفتەر داخڵیانکردبو، شەوی 30 ئۆتۆمبیل داخڵ بکەن نزیکەی 30 دەفتەرە، نرخی ئۆتۆمبیلێک لە 5 ھەزار دۆلار بۆ 10 ھەزار دۆلارە، قازانجی گەورە لە ھێلکەیە، شەوێ 60 کۆنتێنەریش داخڵبکرێت 72 دەفتەر دەکات، شەوی پێنچ بار ھەڵگر دوگ داخڵبکەن 5 دەفتەر دەکات".

رونیشیکردوەتەوە، ئێستا فەرشیش زۆر دێت کۆنتێنەری 4 ھەزار دۆلارە، شەوی 30 داخڵبکەن 12 دەفتەری شەوانەیە، کەرەسەتەی کارەبایی بەھەمان شێوەی، کاھو کەلەرم و قەڕنابیت 40 وەرقەیە، وەزارەتی کشتوکاڵ لە ھەر وەرزێکدا ھەر میوەو سەوزیەک داخڵ بکات ئەمان بە قاچاخ دەیھێنن، ئێستا ئاژەڵێکی زۆریش بە قاچاخ دێت، گەورە بە 100 بچوک 35، نوسینگەیەکیشیان هەبو لە پەروێزخان و یەکێکیش لەکەلار، کە زیاتر ئیشی مەرزی پەروێزخانی دەکرد، ئێستا پەروێزخان باشترە.

دەشڵێت، "ئێستا دو گەراجی گەورە ھەن، یەکیان لە خوار ھوڵوبەی نزیک بازگەی کۆنی سلێمانی عەربەت و ئەوەکەشیان 300 مەتر لەدو ڕیانی تانجەرۆ دورە، ئاسایش حیمایەی باری قاچاخ دەکات تاوەکو ئەوێ، بڕۆ بزانە چی تێدایە".

عەلی حەمە ساڵح ئەوەشی نوسیوە، "منیش لەو بەرپرسەی یەکێتیم پرسی، خۆت دەزانیت بۆ کێ و کێیە، چۆن دابەشکراوە، لە ئەنجومەنەکەی ئێمە کەس ئاگاداری نیە، پێشموانیە بۆ یەکێتی بێت، ئێستا سێ برادەریان ھێناوە حساباتی پارەو ئیش لای ئەوانە، بێ بەبێ ئەوان نەک شاروانی و ئاسایش و وەبەرھێنانی سلێمانی وەزیرەکانیش ناتوانن ھیچ بکەن، پرسیم بۆ کەس قسە ناکات؟ وتی، ئەم مەکتەب سیاسیە ئەوەی جاران نیە موناقشەی تێدا دەکرا، ئێستا کەس ھیچ ناڵێ".

لەوەڵامدا پەرلەمانتارەکەی گۆڕان بە بەرپرسەکەی یەکێتی وتوە، "لە پەروێزخان چەند جارێک دوگ و ھێلکەیان داخڵکردبو، 30 ھەزار دۆلارو 12 ھەزار دۆلاریان لە بارەکە وەرگرتبو، لەو حساباتەی بۆ بەرسەکان نوسیبویان کاھو و فەرش 4 ھەزار دۆلار بۆ بەرپرسەکەو ئەوی دیکەیان بۆ خۆیان بردبو".
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×