سەرۆکایەتی هەرێم: بەڵێنمان پێدراوە لەم هەفتەیەدا کێشەی 320 ملیار دینارەکە چارەسەر بکرێت
  2020-11-24       788       
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ بەڵێنیان پێدراوه‌ لەم هەفتەیەدا کێشەی ناردنی‌ 320 ملیار دینارەکە چارەسەر بکرێت. 

ئاوێنه‌: فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان به‌میدیاكانی‌ پارتی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، بەڵێن بەهەرێمی کوردستان دراوە لەم هەفتەیەدا کێشەی 320 ملیار دینارەکە چارەسەر بکرێت. 

فەوزی هەریری ده‌ڵێت، ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان‌و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەپەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق‌و لایەنەکان، بەڵام "دیارە سەرۆکوەزیرانی عێراق ناتوانێت هەموو کارەکان بەدڵی خۆی بکات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×