مستەفا کازمی‌: کێشەو هەڵە لەیاسای‌ قەرزدا هەیەو پێویستی‌ بە چارەسەرە
  2020-11-24       408       
مستەفا کازمی
مستەفا کازمی‌، سەرۆک وەزیرانی‌ عێراق رایگەیاند، کێشەو هەڵە لەیاسای پڕكردنه‌وه‌ی‌ كورتهێنانی دارایی عێراقدا هەیەو پێویستی‌ بەچارەسەرە.   

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كازمی له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا رایگه‌یاندوه‌، "یاسای پڕكردنه‌وه‌ی‌ كورتهێنانی دارایی عێراق كۆمه‌ڵێك كێشه‌و هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕی تێدایه‌ له‌رێگه‌ی گفتوگۆ به‌رده‌وامه‌كانمان له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ین".

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ كاری له‌ پێشینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاسانكاری‌و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێوسته‌ بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنان له‌عێراق، له‌و روه‌شه‌وه‌ سورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه‌ هه‌مو ئاسانكاریه‌كیان بۆ بكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویسته‌ سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان هه‌ماهه‌نگ و هاوكاری وه‌به‌رهێنه‌ران بن تا كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن و هه‌روه‌ها گرنگی به‌پرۆژه‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان بده‌ن، به‌جۆرێك كه‌ هه‌لیكاری زیاتر بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێنن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×