2020-11-24   579     
بهوتهی ئەندامێكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکانی پهرلهمانی كوردستان، "کابینەی نۆیهمی حكومهتی ههرێمی كوردستان نەیتوانیووە بڕی کارەبا زیاد بکات، بەڵکو خواست کەمیکردووە.
ئاوێنه: کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەکان لهڕونكردنهوهیهكدا دهڵێت، کابینەی (٩)ی حکومەتی هەرێم کە شانازییەکی گەورە بەزیادبونی کارەباوە دەکات، لەڕاستیدا وانییەو ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا وەکو خۆیەتی.
ناوبراو ڕونیدهكاتهوه كه هەمو ساڵێک لەمانگەکانی ٣-٥ و ٩-١١ خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زۆر کەمدەکاتەوە، لەمانگەکانی ٥-٩ و ١١-٢ خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بەرز دەبێتەوە، بەمەش دوبارە وەکو هەمو ساڵانی پێشو کێشەی کارەبا سەرهەڵدەداتەوە.
دهقی ڕونكردنهوهكه:
کابینەی (٩) نەیتوانیووە بڕی کارەبا زیاد بکات، بەڵکو خواست کەمیکردووە
کابینەی (٩)ی حکومەتی هەرێم کە شانازییەکی گەورە بە زیادبوونی کارەباوە دەکات، لە ڕاستیدا وانییە و ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا وەکو خۆیەتی.
لەهەرێمی کوردستان چەندین ساڵە نزیکەی ٣٢٠٠م – ٣٤٠٠ کارەبا بەرهەمدەهێنین و بە ڕێژەی %٤٣ لەم بڕە بەرهەمهێندراوە ون دەبێت کە پێی دەوترێت لۆست، و یٔەم ڕێژەیەش بەم شێوەیەی خوارەوە بەنزیککراوەیی جێگیر کراوە و هەندێک جاریش ئەم ژمارانە دەگۆڕێن:
غازی سروشتی: %٨٢
سەرچاوەکانی یٔاو: %٥ بۆ %١٠، یٔەمەش بەندە لەسەر ڕێژەی باران بارین
نەوتی ڕەش: %٦.٥
گازوایل: % ٧
ئەوەی کە حکومەتی باسی لە بارەوە دەکات و دەڵێت کە ڕێژەی بەرهەمهێنانی کارەبا زیادی کردووە، نەخێر زیادی نەکردووە، بەڵکو هەموو ساڵێک لە مانگەکانی ٣-٥ و ٩-١١ خواست لە سەر بەکارهێنانی کارەبا زۆر کەمدەکاتەوە، و لەمانگەکانی ٥-٩ و ١١-٢ خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا بەرز دەبێتەوە، و بەمەش دووبارە وەکو هەموو ساڵانی پێشوو کێشەی کارەبا سەرهەڵدەداتەوە.
دوو ڕێگای چارەسەر هەن بۆ کێشەی کارەبا: یان پڕۆژەی پێوەری زیرەک، بە مەرجێک نرخی بەرز نەبێت، زوو تەواو بکرێت. دووەم: پەنا ببرێت بۆ وزە نوێبووەوەکان.
ئێمە بەهاوبەشی و واژۆی چەندان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، پڕۆژە یاسایەکمان پێشکەش بەسەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە لەسەر وزە نوێبووەوەکان، تا ئێستا نەخراوەتە بەرنامەی کار؛ ئەمەش ڕێگەی سەرەکییە لەچارەسەرکردنی کێشەی کارەبا بەشێوەیەکی هەمیشەیی لەهەرێمی کوردستاندا.