ڕێباز حەملان: ڕە‌وشی دارایی هه‌رێم به‌ره‌و دۆخێكی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت
  2020-11-25       1480       


یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان بۆ كاروباری دارایی ڕایگه‌یاند، ره‌وشی دارایی هه‌رێمی كوردستان، به‌ره‌و دۆخێكی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت و دەشڵێت، حکومەتی هەرێم بە داهاتی ناوخۆ و نەوتیش ناتوانێت موچە دابین بکات.  

ئاوێنه‌: ڕێباز حەملان، لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیاكانی پارتی رایگه‌یاندوە، به‌ گشتیی ره‌وشی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، عێراق و جیهان به‌ هۆی قه‌یرانی كۆرۆنا و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌ ناجێگیره‌.  

ئاماژەی بەوەشكردووە: " له‌ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆماندا ده‌توانین بڵێین به‌راورد به‌ چه‌ند مانگی رابردوو، كه‌ به‌ هۆی كه‌ره‌نتینه‌ و راوه‌ستانی جموجووڵی بازرگانییه‌وه‌، داهات زۆر كه‌میكردبوو، ئێستا ره‌وشه‌كه‌ باشتره‌ و ده‌توانین بڵێین سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ناوخۆیی بووژاونه‌ته‌وه‌."  

ناوبراو باسیلەوەشكردووە" به‌هۆی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی و رێكخستنه‌وه‌ی داهات، رێژه‌ی داهاتی ناوخۆ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و كێشه‌ی به‌رچاویش ئه‌وه‌یه‌، قه‌باره‌ی خه‌رجی له‌ هه‌رێمی كوردستان زۆر گه‌وره‌یه‌."  

ڕێباز حەملان بۆ میدیاكانی حزبەكەی ئەوەشی وتووە" جگە لە نەناردنی 320 ملیارەکە، رێككه‌وتنی عێراق له‌گه‌ڵ ئۆپیك زیانی له‌ داهاتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان داوه‌، بۆ نموونه‌، كاتێك عێراق پابه‌ند بووه‌ به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت، ئه‌و پابه‌ندبوونه‌ هه‌رێمی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه‌."  

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×