ئێران ئۆپەراسیۆنێكی دژی بەهائییەكان دەستپێكرد
  2020-11-26       854       
هێزەئەمنییەكانی ئێران ئۆپەراسیۆنێكی گەڕان و پشكنینیان بۆ سەر ماڵە بەهائییەكان لە چەند شارێكی ئێران دەستپێكرد كە بەهائی كەمینەیەكی ئاینییە لەو وڵاتە.

ئاوێنە: چەند سەرچاوەیەكی بەهائی لە نێوخۆی ئێرانەوە وتویانە، هێزە ئەمنییەكان بەسەر نزیكەی 50 ماڵیان داداوە لە شارەكانی تاران و كەرەج و شەهریار و مازەندەران و ئەسفەهان لە باكور و ناوەڕاستی ئێران.

هێزە ئەمنییەكان لەو ماڵانەدا دەستیانگرتووە بەسەر كۆمپیوتەر و مۆبایل و چەندین ئامێری تردا و داوا لە خاوەن ماڵەكان كراوە سەردانی نوسینگەی هەواڵگری ناوچەكانیان بكەن.

سەرچاوەیەك وتی: لەكاتی چونمان بۆ نوسینگەی هەواڵگری لەوێ داوای زانیاری لەبارەی ئەندامانی خێزان كراوە.

بەپێی سەرچاوە نافەڕمییەكان لە ئێران زیاتر لە 300 هەزار بەهائی هەن، بەڵام دەستوور دانیان پێدانانێت تەنها ئاماژەی بە ئیسلام و مەسیحی و یەهودی و زەردەشتی كردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×