جەلال جەوهەر: ڕوسیا هەڵوێستی دوژمنکارانەی هەبووە دژی گەلی کورد
  2020-11-26       471       

ئەندامی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، حکومەتی مۆسکۆ لە هیچ یەکێک لە سەردەمەکانی رووسیای قەیسەری، یەکێتی سۆڤیەت و  رووسیای ئەمڕۆ بەرنامە و ستراتیجێکی دیاریکراوی نەوبوە بۆ پرسی گەلی کورد لە کوردستان، هەڵوێستی دوژمنکارانەی دیاریشی هەبووە لە هەندێ سەردەم و قۆناغی زۆر هەستیاردا.

ئاوێنه‌:  جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە نووسینێکدا بەناونیشانی: "ھەڕەشەی زلھێزەکان بۆ سەر کوردستان" نووسیویەتی، "بۆ 300 ساڵ دەچێ رووسیا یەکێکە لە زلھێزەکانی جیھان و ناوچەکە، کارگەریی دیاری ھەبووە (بە باش و بە خراپ) لەوماوەیەدا لە سەر پرسە گرنگ و چارەنووسەکانی ئاسیا و ئەورووپا بەتایبەت، و لە نێویشیاندا پرسی کورد".

ئاماژەی بەوەش کردووە، مۆسکۆ لە هیچ یەکێک لە سەردەمەکانی رووسیای قەیسەری، یەکێتی سۆڤیەت و ڕووسیای ئەمڕۆ، بەرنامە و ستراتیجێکی دیاریکراوی نەبووە بۆ پرسی گەلی کورد لە کوردستان، "وەک ئەوەی ڕۆڵی باشی نەبووە لە پرسی کورد، ڕووسیا هەڵوێستی دوژمنکارانەی دیاریشی هەبووە لە هەندێک سەردەم و قۆناغی زۆر هەستیاردا".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×