لە عێراق 39 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا كە 13 حاڵەتیان لە سلێمانی بون
  2020-11-26       563       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، دو هەزارو 483 كەسی دیكە توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و 39 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە لەوانە 13 حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 30 هەزار و 821 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 483 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 322 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 39 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە 13 توشبویان لە پارێزگای سلێمانی بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 544 هەزار و 670 كەس و لەوانە 12 هەزارو 125 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 474 هەزارو 376 كەسیان چاكبونەتەوەو 58 هەزارو 169 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 336 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×