تەندروستی جیهانی پێشبینی دەكات ساڵی داهاتو دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە
  2020-11-27       439       

مایك رایان، بەڕێوەبەری بەرنامە لەناكاوەكان لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، پێدەچێت ساڵی داهاتو دۆخی ژیان لە جیهاندا ئاسایی ببێتەوە، ئەوەش دوای دەركەوتنی چەند ڤاكسینێك بۆ ڤایرۆسی كورۆنا.

ئاوێنە: بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز، مایك رایان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی: بونی ڤاكسینەكان بە مانای نەمانی تەواوەتی كۆرۆنا نایەن، دەركەوتنی ڤاكسینەكان و رێكارەكانی ئێستا توشبون بە ڤایرۆسەكە كەمدەكاتەوەو لە كەرەنتین دوردەكەوینەوەو كۆنترۆڵێكی باشی نەخۆشییەكە دەكەین.

ئەو بەرپرسەی رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینیشی كردوە ساڵی ئایندە دۆخی ژیان لە جیهاندا ئاسایی ببێتەوە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×