ئەحمەدی نەژاد: پۆشینی جلوبەرگ لە ئێران دەبێت بە خواستی خەڵك بێت
  2020-11-27       886       

مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆك كۆماری پێشوی ئێران رایگەیاند، یاسای پۆشینی جلوبەرگ لە ئێران دەبێت بە خواستنی زۆرینەی خەڵك بێت.

ئاوێنە: سەرۆك كۆماری پێشوی ئێران، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی كەیهان رایگەیاند، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی-یش ناتوانێت رێگربێت لە دەربڕینی بۆچونە جیاوازەكان سەبارەت بە سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ لە ئێران.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد، كە ژمارەیەك لە هاوڕیكانی ئێستا لە زینداندان، لەم ساڵانەی دواییدا رەخنەی توندی لە دامەزراوە دەوڵەتییەكانی ئێران و تەنانەت ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس گرتوە بەر لە كوژرانی.

ئەحمەدی نەژاد سەبارەت بە یاسای حیجابی زۆرەملێ لە ئێران وتویەتی: یاسا گرێبەستێكی كۆمەڵایەتییەو لە پەرلەمانێك كە لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێدراوە، دەنگی لەسەر دەدرێت و ئاماژەی بەوەشداوە كە تەنانە ئەو یاسایانەشی كە لە شەریعەتی ئیسلامەوە سەرچاوەیان گرتوە دەبێت بە فیلتەری پەرلەماندا تێپەڕن و پەرلەمانیش لەوەدا دەبێت نوێنەرایەتی خواستنی خەڵك بكات ئەگەرنا یاساكان رەوایەتیان نابێت.

سێ ساڵ لەمەوبەر ناڕەزایەتییەكان بەرامبەر بە حیجابی زۆرەملێ لە ئێران لەگەڵ سەرهەڵدانی جوڵەی "كچانی شەقامی ئینقلاب"ی تاراندا گەیشتە ترۆپك كە ئایەتوڵا خامەنەیی ئەو ناڕەزایەتی ژنانی بەرامبەر بە حیجابی زۆرەملێ بە "سوك" ناوبرد كە بەشێك لەو ژنانە كەوتنە زیندان.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد لەبەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەیدا رایگەیاندوە كە قبوڵكردنی ئایینی ئیسلام بەواتای قبوڵكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران نییە چونكە تەفسیری جیاواز بۆ ئایین هەن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×