2020-11-27   804     
موحسین فەخریزادە
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران كوشتنی موحسین فەخریزادە، بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران‌و سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی به‌رگری ئێران پشتڕاستدەكاته‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران بڵاویکردەوە، "تیرۆریستانی ده‌مامكدار ئۆنۆمبیلەکەی موحسین فەخریزادە، سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی به‌رگری ئێرانیان دایە بەر ده‌ستڕێژی گوله‌و له‌ئه‌نجامدا ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار بووه".
وه‌زاره‌ته‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه كه "بەداخ‌و مەخابنێکی زۆرەوە ھەوڵی گروپی پزیشکی بۆ بەزیندو ڕاگرتنی ئەم پسپۆڕە ھەڵکەوتەیەی ئێران سەرکەوتو نەبووەو لەئەنجامدا سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی به‌رگری دوای ساڵانێکی دورودرێژ له‌خەبات‌و تێکۆشان بەپلەی بەرزی شەھادەت گه‌یشت".
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئاژانسی هه‌واڵی فارس له‌زاری شەھریار حەیدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشتی نیشتمانی‌و سیاسەتی دەرەوەیی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامیی ئێران بڵاویکردەوە، موحسین فەخریزادە، لەروداوێكی تەمومژاویدا لەناوچەی ئابسەردی دەماوەند لەتاران بەدەستڕێژی گولە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆر کرا، لەئەنجامی روبەڕوبونەوە، سێ کەس لەگروپە چەکدارەکە کوژراون.
موحسین فەخریزادە، یەكێكە لەو كەسایەتییانەی ناوی لەلیستی سزادراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندایەو لەپلەی یەكەمی زانا‌و شارەزاكانی بواری زانستی وزەی ئەتۆمیدایە لەئێران.
فەخریزادە لەساڵی 1961 لەدایکبووەو پرۆفیسۆری زانستی فیزیا بووە لەزانکۆی ئیمام حوسێن لەتاران.
تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیاریێتیی خۆی لەکوشتنی ئەو زانایەی بواری ئەتۆمی ئێران رانەگەیاندووە.