2020-11-27   562     
محه‌مه‌د جەواد زەریف
وەزیری دەرەوەی ئێران ئیدانه‌ی كوشتنی موحسین فەخریزادە، بەرپرسی یەكەمی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران‌و سەرۆکی ڕێکخراوی توێژینەوەو داھێنانی وەزارەتی به‌رگری ئه‌و وڵاته ده‌كات‌و ئیسرائیل به‌ئه‌نجامده‌ری كوشتنه‌كه تاوانبار ده‌كات.
ئاوێنه: محه‌مه‌د جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لەتویتێکدا له‌باره‌ی كوشنی ئه‌و زانایه‌وه نوسیویه‌تی، "ئه‌مرۆ زانایه‌كی بواری ئه‌تۆمی ئێرانی به‌شێوه‌یه‌كی ترسنۆكانه تیرۆركرا، نیشانەی رون هەیە ئیسرائیل رۆڵی لەتیرۆرکردنی زانا گەورەکەی ئێران‌دا هەیە".
داواشی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌ی‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه كه هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌و "تاوانه" هه‌بێت‌و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره "تیرۆریستییه" بكه‌ن كه ده‌وڵه‌تی له‌پشته‌وه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ هه‌ینی، ئاژانسی هه‌واڵی فارس له‌زاری شەھریار حەیدەری، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایشتی نیشتمانی‌و سیاسەتی دەرەوەیی ئه‌نجومه‌نی شورای ئیسلامیی ئێران بڵاویکردەوە، موحسین فەخریزادە، لەروداوێكی تەمومژاویدا لەناوچەی ئابسەردی دەماوەند لەتاران بەدەستڕێژی گولە لەلایەن چەند چەکدارێکەوە تیرۆر کرا، لەئەنجامی روبەڕوبونەوە، سێ کەس لەگروپە چەکدارەکە کوژراون.
موحسین فەخریزادە، یەكێكە لەو كەسایەتییانەی ناوی لەلیستی سزادراوەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەر بەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكاندایەو لەپلەی یەكەمی زانا‌و شارەزاكانی بواری زانستی وزەی ئەتۆمیدایە لەئێران.
موحسین فەخری زادە به‌كورتی؟
خەڵکی مەهابادی ئەسفەهانەو ساڵی ١٩٥٨ لەدایکبووە.
پێشتر فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسداران بووە.
لەساڵی ٢٠٠٠وە ناوی وەک یەکێک لەزانایانی ئەتۆمی ئێران هێنراوە.
لەساڵی ٢٠٠٧وە ناوی خراوەتە لیستی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشەوە.
بەسندوقی رەشی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران دادەنرا.
پێشتر فۆرێن پۆڵەسی وەک یەکێک لە ٥٠٠ کەسایەتی بەهێزی جیهان ناویبردووە.
لەنێوان ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١١ کەمتر دەرکەوتووە.
ئەمڕۆ ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، لەهێرشێکی چەکداریدا لەنزیک تاران کوژرا.