کازمی فەرماندەی پۆلیسی زیقاری لە پۆستەکەی دورخستەوە
  2020-11-28       300       

مستەفا کازمی، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقاری لە پۆستەکەی دورخستەوەو قەدەغەی هاتوچۆی لەو پارێزگایەدا راگەیاند ئەوەش بەهۆی گرژییەكانی دوێنێی نێو خۆپیشاندانەكان.

ئاوێنە: لیوا یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق راگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە دورخستنەوەی فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقار لە پۆستەکەی و پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی روداوەکانی رۆژی هەینی پارێزگاکە، هەروەها راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و هەڵوەشانەوەی مۆڵەتەکانی چەک هەڵگرتن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەو بڕیارەی کازمی، بەمەبەستی رێگریکردنە لە لێکەوتەکانی زیانگەیاندنی زیاتر بە ئاشتیی کۆمەڵایەتی لە عێراق.

بەگوێرەی سەرچاوە تەندروستییەکان، لە خۆپێشاندانەکانی رۆژی هەینی 27-11-2020ی باشوری عێراقدا گرژی لە نێوان لایەنگرانی رەوتی سەدر و خۆپێشاندەرانی دژە حکومەت رویدا، لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و دەیانی دیکە برینداربون، گرژییەکە کاتێک دروستبو کە هەزاران کەس لە لایەنگرانی موقتەدا سەدر رژانە سەر شەقامەکانی بەغدا و شاری ناسریەی ناوەندی پارێزگای زیقار.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×