ئاماری نوێی كۆرۆنا لە عێراق: زۆرترین گیانلەدەستدا لە پارێزگای سلێمانییە
  2020-11-28       471       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی ئەوانەی لە كۆرۆنا چاكبونەتەوە زیاترە لەوانەی توشی ڤایرۆسەكە بون و هاوكات 33 توشبوش گیانیان لەدەستداوە كە لەوانە 9 حاڵەتیان لە پارێزگای سلێمانی تۆماركراون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 24 هەزار و 31 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان یەك هەزارو 606 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 240 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوەو 33 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە كە نۆ توشبویان لە پارێزگای سلێمانی بون.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 548 هەزار و 821 كەس و لەوانە 12 هەزارو 200 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 478 هەزارو 537 كەسیان چاكبونەتەوەو 58 هەزارو 84 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 329 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×