عێراق: بۆ پاراستنی ئاسایشی سنورەکان مامەڵە کردن لەگەڵ هەسەدە سەختە
  2020-11-28       643       

سوپای عێراق هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به‌ چاوپۆشی کردن لە دزه‌كردنی تیرۆریستان بۆ نێو خاكی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات.

ئاوێنه‌: وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، هەسەدەی تۆمەتبار کرد بە چاوپۆشی کردن لە پەڕینەوەی تیرۆریستەکان لە سووریاوە بۆ ناو خاکی عێراق.

ئەم قسانەی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دوای دوو رۆژ لە شکستپێهێنانی هەوڵێکی چەکداران بۆ پەڕینەوە لە خاکی کوردستانی سووریاوە بۆ نێو خاکی عێراق، هاتووە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق راشیگەیاند: "هەسەدە، دەسەڵاتی لەودیو سنوور هەیە لە سووریا. مامەڵەکردن لەگەڵیاندا سەختە و هەندێکجار ئەو هەلە لەلایەن تیرۆرستانەوە دەقۆزرێتەوە، هەندێکجاریش بە حاڵەتێکی لاوازیدا تێدەپەڕن، یان چاوپۆشی دەکەن و بەو هۆیەوە تیرۆرستەکان دەپەڕنەوە عێراق.

عێراق و سووریا 610 کیلۆمەتر سنووریان لەنێواندا هەیە، بۆیە کۆنترۆڵ کردنی ئەو سنوورە و رێگری کردن لە هاتنەناوەوەی تیرۆرستان بۆ نێو خاکی عێراق، لەو سنوورەدا کە بەوتەی خەفاجی "کەلێنی ئەمنیی تێدایە"، کارێکی ئاڵۆزە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×