سبەینێ پرۆسه‌ی خوێندن له‌ عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
  2020-11-28       516       

وتەبێژی وەزارەتى پەروەردەى عێراق رایگه‌یاند: رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 29ی تشرینی دووه‌م ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 ده‌بێت و خوێندن له‌ ناوه‌نده‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

ئاوێنه‌: حەیدەر فاروق، وتەبێژی وەزارەتى پەروەردەى عێراق به‌ میدیای عێراقیه‌كانی ڕاگەیاندووه‌ شانەی قەیرانەکان ڕۆژی (29)ى ئەم مانگەى بۆ دەستپێکردنی ساڵی خوێندن دیارى کردووە، لە کاتێکدا وەزارەتى پەروەردە پێى باش بووە کە رۆژى (21) ئەم مانگە خوێندن دەستپێبکات.

به‌ پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، له‌ هه‌فته‌یه‌كدا 4 رۆژ پڕۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، ماوه‌ی وانه‌كان كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 30 خوله‌ك و رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ و دوو شه‌ممه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ته‌نها پۆله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌ره‌تایی وانه‌ ده‌خوێنن، رۆژانی سێشه‌ممه‌ پۆله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می سه‌ره‌تایی پێكه‌وه‌ ده‌وام ده‌كه‌ن و رۆژانی چوارشه‌ممه‌ش پۆله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی پێكه‌وه‌ ده‌وام ده‌كه‌ن.

هه‌ر به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، له‌ رۆژانی داهاتووش ڕه‌وشی ته‌ندروستی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌كرێت، به‌هۆی مه‌ترسی  ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێژه‌ی تووشبووان.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×