عێراق ئیدانەی كوشتنی زانا ئەتۆمییەكەی ئێران دەكات
  2020-11-29       697       

فواد حسین، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكەی، ئیدانەی كوشتنی موحسین فەخری زادە، زانای ئەتۆمی و یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەی كرد، كە رۆژی هەینی لەنزیك تارانی پایتەخت تەقەی لێكراو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، پرسەو سەرەخۆی خۆی لەبارەی كوژرانی "موحسین فەخری زادە" گەیاندۆتە كۆماری ئیسلامی ئێران.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە وەزیری دەرەوەی عێراق ئیدانەی ئەو جۆرە كردەوانەی كردوە كە هاوكاری پشتیوانیكردنی سەقامگیری لەناوچەكەدا ناكەن.

هەروەك بەگوێرەی بەیاننامەكە هەردولا تاوتوێی پەرەسەندنەكانی دۆخی ناوچەكەو رەنگدانەوەیان لەسەر ئاسایشی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی كردوە.

فەخری زادە، كە رۆژی هەینی لەلایەن چەند چەكدارێكەوە لە نێو ئۆتۆمبێلەكەیدا لەنزیك تاران تەقەی لێكرا، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

پێشتر موحسن فەخری زادە، لەلایەن ئیسرائیلەوە بەوە تۆمەتباركرابو كە عەقڵی مەزنی بەرنامە نهێنییە ئەتۆمییەكەی ئێرانە.

ئاژانسەكانی هەواڵگریی رۆژئاواش فەخری زادە-یان بە بەرپرسی بەرنامەی نهێنی چەكی ئەتۆمی ئێران دەزانی.

لەماوەی نێوان 2004 تاوەكو 2012 چوار زانای ئێرانی كوژران كە ئێران، ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات بە تێوەگلان لەو كردەوانە.

دوێنێش ئێران ئیدانەی ئەو كردەوەیەی كردو بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی كوشتنی ئەو زانا ئەتۆمییەی وڵاتەكەی دا.

ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی، لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندبو، پێویستە بەدواداچون بۆ روداوی كوشتنی فەخری زادە بكرێت و سزای بكوژانی و هەروەها ئەوانەش بدرێت كە فەرمانی كوشتنیان داوە.

لەلای خۆیشییەوە حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاندبو، وڵاتەكەی لەوە "ئازاتر" و "شكۆدارترە" كە كوشتنی فەخری زادە "بێ وەڵام" بهێڵێتەوەو لە كاتێكی گونجاودا وەڵامی بۆ كردەوەیە دەبێت.

هەروەها راوێژكاری سەربازی ئایەتوڵا عەلی حامەنەیی بەڵێنی تۆڵەكردنەوەی كوشتنی فەخری زادەی دابو و پەنجەی تۆمەتی بۆ ئیسرائیل راكێشابو.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×