بافڵ تاڵەبانی: زۆر دژی ئەوەم موچەی فەرمانبەران راستەخۆ بخرێتە سەر بەغدا
  2020-11-30       1751       

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی رایگەیاند، چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێم لەبەغدا بەڵام زۆر دژی ئەوەیە كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان راستەوخۆ بخرێتە سەر بەغدا. جەختیشی كردەوە كە "گاڵتەی بە دو ئیدارەیی" دێت. سەبارەت بە كەركوكیش وتی: حوكمی سەربازی هەیە لەو پارێزگایە.

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ بەشێك لە میدیاکارانی کوردستان، كە ئەمشەو لەلایەن راگەیاندنی حزبەكەیەوە بڵاوكراوەتەوە، لەبارەی دو ئیدارەیی و پرۆژەی لامەرکەزی رایگەیاند: گاڵتەم بە دو ئیدارەیی دێت، ئەو هەمو شەهید و خوێنەمان رشت بۆ ئەوە نەبو کوردستان بکەینە دو ئیداریی، من باوەڕم بە دو ئیدارەیی نییە. لەبەرئەوە ئێمە لەبەرنامەماندا نییە و بەرنامەیەکی دروست نییە.

سەبارەت بە رێككەوتنی 50 ساڵەی نەوت لەگەڵ توركیا، رایگەیاند كە ئاگاداری ئەو رێككەوتنە نین، بەڵام وتیشی: یەكێتی تاڕادەیەك ئاگاداری دۆسیەی نەوتە.

لەگەڵ ئەوەی بافڵ تاڵەبانی پێی وابو كە چارەسەركردنی كێشەی موچەخۆرانی هەرێم لە بەغدایە بەڵام ئاماژەی بەوەشدا كە زۆر دژی ئەو هەوڵەی بەشێك لە پەرلەمانتارانە كە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم راستەوخۆ بخرێتە سەر بەغدا و وتیشی"نابێت هیچ بدەین بەغدا."

هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا رایگەیاند، بەرنامەی پارتی و یەکێتی لە حکومەت یەك بەرنامەیە، جگەلەوە هیچ شتێکی دیکە نییەو ئێمە نایبینین و دیدی جیاواز لەنێو یەکێتی نییە. كاتێک من یان هەر هەڤاڵێکی دیکە لە یەکێتی دەچێتە لای حیزبێکی دیکە بەیەکەوە بەرنامە دادەنێین و باشترین نمونەش دوایین کۆبونەوەمان بو لەگەڵ برایانی پارتی و هەموشتێکیشمان باسکردوە.

سەبارەت بە پرسی چاكسازیش وتی"چاکسازیی زۆر باس دەکرێت، ئەوەی لە حکومەت باسکراوە خراپ نییە، بەڵام لەبارەی موچە من لەگەڵیان ناکۆکم نابێت وابێت. بۆیە دەبێت کارێکی زۆر لەسەر گەندەڵی شەخس و حیزبیش بکرێت. لەبەرئەوە دەبێت حکومەت قورستر بێت لە بڕیارەکان و کۆمەڵێک شت هەیە دەبێت پێداچونەوەی بۆ بکات."

هەروەها دەربارەی دۆخی كەركوكیش وتی"بەڵێ حوکمێکی سەربازیی هەیە لە کەرکوک."

هاوسەرۆكی یەكێتی ئەو بانگەشانەی بەشێك لە حزبە ئۆپۆزسیۆنەكان و بەشێك لە پەرلەمانتارانی كوردی لە بەغدا راتكردەوە كە باس لەوە دەكەن كە داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بەشی موچە بكات و وتی"بەو داتایەی کە من بینیومە پێموایە کە ئەو بۆچونە دروست نییە."

 

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×