2020-11-30   483     
سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌وڵدان به دوو ڕێگه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بخه‌نه‌سه‌ر به‌غدا.
ئاوێنه: سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆسه‌ر به‌غدا ڕایگه‌یاند، له‌نێو لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دوو ئاڕاسته هه‌یه بۆ ئه‌و بابه‌ته.
ده‌شڵێت، ئاڕاسته‌یه‌كیان له‌ڕێگه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عێراقه كه به‌هۆیه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بگوازرێته‌وه سه‌ر به‌غدا.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم "ده‌رهێنانی ئه‌و بابه‌ته‌یه له‌ده‌ستی حزبه گه‌نده‌ڵه‌كان".
هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆسه‌ر به‌غدا له‌كاتێكدایه، تا ئێستا زیاتر له 100 واژۆ بۆ ئه‌و بابه‌ته له‌په‌رله‌مانی عێراق كۆكراوه‌ته‌وه، به‌وته‌ی سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌و بابه‌ته ڕێچكه‌ی خۆی وه‌رگرتووه.