سلێمانی.. كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ماددە پاككەرەوەكان دادەخرێت
  2020-11-30       412       

كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ماددە پاككەرەوەكان لە گەڕەكی تاڤگە دادەخرێت و سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت، لە دروستكردنی ئەو بەرهەمانەدا ماددەیەك بەكارهاتووە كە ئەگەر  بە رێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت دەبێتە هۆی هەستیاری پێست و زیان گەیاندن بە سییەكان و قژ هەڵوەرین و  هەندێك جاریش دەبێتە هۆی لەدەستدانی چاو.

ئاوێنه‌: لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەم كارگەیە هیچ مەرجێكی تێدا نییە و ماددەپاككەرەوەكان بە شێوەیەكی نا زانستی بەرهەمدەهێنێت.

وتیشی: نزیكەی 10 تۆن زاهی و شامپۆ و چەند موادێكی تری پاككەرەوە دەستیان بەسەردا گیراوە و سەرجەمیان بە بڕیاری قائیمقامیەتی سلێمانی لەناودەبرێن و خاوەنی كارگەكەش دەدرێتە دادگا.

لەشكر حەمید راشیگەیاند: لە دروستكردنی ئەو بەرهەمانەدا ماددەیەك بەكارهاتووە كە ئەگەر  بە رێژەیەكی زۆر بەكاربهێنرێت زیانی تەندروستی بۆ مرۆڤ دەبێت و دەبێتە هۆی هەستیاری پێست و زیان گەیاندن بە سییەكان و قژ هەڵوەرین و هەندێك جاریش دەبێتە هۆی لەدەستدانی چاو.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×