كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان بەهۆی گرژی و ئاڵۆزیەوە دواخرا
  2020-11-30       621       
كۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان دواخرا بەهۆی ئەو ئاڵۆزی و گرژییانەی لەنێو هۆڵی پەرلەماندا دروست بوون.

ئاوێنە: هاوكات بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی كانوونی یەكەم لە كاتژمێر ١١ پەڕلەمانی كوردستان تایبەت بەپرسی دارایی و مووچە كۆببێتەوە و فڕاكسیۆنی پارتی و یەكێتیش داوای هاتنی حكومەت دەكەن.

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لەپەڕلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، هەزار جار بەڵێ بۆ مووچەی مووچۆخۆران و نا بۆ ئەو ستەمەی بەغدا بەرامبەر هەرێمی كوردستانی دەكات.

دەشڵێت، وەك فڕاكسیۆنەكانی بەشدار لەحكومەت ڕێككەوتین كە بابەتی مووچە لە ٤٨ كاتژمێری تر دانیشتنی پەڕلەمانی لەسەر بكرێت، ئێستاش داوا دەكەین لەزووترین كات دانیشتنەكە ئەنجامبدرێت و پێویستە حكومەتیش بێت لەبەردەم پەڕلەمان ڕوونكردنەوە بدات وەفدەكانی حكومەت چیان بەدەست هێناوە و چ عەقڵیەتێكیش لەبەغدا هەیە.

جەختیشی كردەوە كێشەی مووچە كێشەی هەمووانە و چارەسەربوونیشی بەسناپ و تەپڵ لێدان چارەسەر نابێت.

لای خۆشیەوە زیاد جەبار، سەرۆكی فڕاكسیۆنی یەكێتی ڕایگەیاند، جێگای دەست خۆشیە چوارشەممە دیاری كراوە دانیشتن بكرێت لەسەر بابەتی مووچە، گوزەرانی خەڵكیش خەمی هەموو لایەكمانە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×