2020-11-30   490     
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، لێدان له مێز و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌یان "دونیایه‌ك راستی تاڵی له پشته‌وه‌یه، تاوه‌كو ئه‌م ساته هیچ كات و واده‌یه‌ك كه موچه‌ی خه‌ڵك چۆن بدرێت و كه‌ی بدرێت".
ئاوێنه: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، "ده‌مانه‌وێت جه‌ماوه‌ری كوردستان ئاگاداربكه‌ینه‌وه كه لێدان له مێز و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌كان دونیایه‌ك راستی تاڵی له پشته‌وه‌یه، تاوه‌كو ئه‌م ساته هیچ كات و واده‌یه‌ك كه موچه‌ی خه‌ڵك چۆن بدرێت و كه‌ی بدرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری نه‌دانی موچه‌ی خه‌ڵك به‌شێكی رێكنه‌كه‌وتنه له‌گه‌ڵ عێراقدا، "به‌شێكی تری ئه‌و قاچاغییه مونه‌زه‌مه‌یه كه ئیتیفاقی له‌سه‌ر كراوه و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی له پشته، كه قه‌باره‌ی مانگانه‌ی 170 ملیاره، تاوه‌كو ئه‌م ساته به‌شێكی زۆری داهاتی نه‌وت دیارنیه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح باسی له‌وه‌شكرد، یه‌ك ساڵه داوا ده‌كه‌ن به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆ دانیشتن له‌سه‌ر قاچاغی و خاڵی سنوری به‌ڵام "به‌پلان دوای ده‌خه‌ن و رێگه ناده‌ن بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه بكرایه ئێستا كێشه‌ی موچه‌ی خه‌ڵك نه‌بو، ناكرێت مه‌سئوله‌كان ده‌رمان به قاچاغ بهێنن، شه‌وی ملیۆنێك دۆلار ببات و خه‌ڵك نان نه‌بێت بیخوات، ده‌یانه‌وێت باس له‌مه نه‌كه‌ن".
وتیشی: "دەمانەوێت رۆژی چوارشەممە، بەرپرسانی حکومەتی هەرێم بێتە پەرلەمان، دەشڵێت، هۆکاری نەدانی مووچە بەشێکی رێکنەکەوتنە لەگەڵ بەغدا، بەشێکی ئەو قاچاغە رێکخراوەیە، کە رێککەوتنی لەسەر کراوە و دامەزراوە حکومییەکانی لە پشتە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، هیچ کات و بڕیارێک بۆ دابەشکردنی مووچە نییە.
بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان، پێکهاتبوو لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازه یاسای په‌روه‌رده و خوێندن له هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق، پێشنیازه یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می زانكۆ تایبه‌ته‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ـ عیراق.
بەشێکی تری بەرنامەی کاری دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان، خوێندنه‌وه‌و گفتوگۆكردنی هه‌ردوو راپۆرتی لیژنه‌ی (په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی) و لیژنه‌ی (رۆشنبیر‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان)، سه‌باره‌ت به (دیارده‌ی كۆچی گه‌نجان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات)، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.