سەرۆكایەتیی هەرێم كوشتنی زانا ئێرانییەكە ئیدانەدەكات
  2020-11-30       641       

سەرۆكایەتیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا دەڵێت، “تیرۆركردنی” زاناى ئێرانى موحسین فه‌خریزاده‌ ئیدانە دەکەین.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 30ی تشرینی دووەم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، “تیرۆركردنى زاناى ئێرانى موحسین فه‌خریزاده‌ كه‌ له‌ هێرشێكى چه‌كداریدا تیرۆر کرا، ئیدانە دەکەین”.

دەشڵێت، “پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تى و گه‌لى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین”.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو 27ی تشرینی دووەم موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمی ئێران لە ناوچەی ئابسەردی دەماوەند لە تاران لە هێرشێكدا كوژرا.

دوابەدوای ڕوداوەكە محەمەد جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە ئاماژەی جددی ھەیە لەسەر ئەوەی ئیسرائیل ڕۆڵی ھەبووە لەو ھێرشە “تیرۆریستی”یەدا.

موحسین فەخریزادە، سەرۆکی دامەزراوەی لێکۆڵینەوەی ئەتۆمی بوو لە وەزارەتی بەرگری ئێران، ناوێک بوو لەناو 500 زانای جیهانی بواری ئەتۆمی و پیتاندنی یۆرانیۆم.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×