به‌رپرسێكی ئێرانی: موحسین فه‌خریزاده‌ به‌ چه‌كی ئیسرائیلی كوژراوه‌
  2020-11-30       299       

گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئێران رایگه‌یاند كه‌ ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌ كوشتنی زانای ئه‌تۆمیی ئێران، موحسین فه‌خریزاده‌دا به‌كار هێندراون،‌ ئیسرائیلین.

ئاوێنه‌: کەناڵی ئەلعالم-ی ئێرانی کە بەرنامەکانی بەزمانی عەرەبی پەخش دەکات له‌ زاری گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئێرانییه‌وه‌ كه‌ نه‌ویستووه‌ ناوی بڵاوبكرێته‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌سته‌ ئیسرائیل ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ كوشتنی موحسین فه‌خریزاده‌.

به‌رپرسه‌کە گوتوویه‌تی: "رژێمی زایۆنیست بۆ كوشتنی فه‌خریزاده‌ هێزه‌كانی دژبە شۆڕشی ئێرانی به‌كارهێناوه‌. ئه‌و چه‌كانه‌ی کە له‌ هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌دا به‌كارهێندراون ئیسرائیلین و ده‌تواندرێت له‌ رێگای مانگی ده‌ستكرده‌وه‌ كۆنترۆڵ بكرێن".

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×